ک.م.م.ک:
ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی گوڵانی ٢٧٢٤ی کوردی، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی ئەیوب ڕەسوڵزادە چالاکی ژینگەپارێز و حاجی بەرزە چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری پیرانشار، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.
هەر لەو پێوەندەدا، ڕۆژی سێشەممە ١٨ی گوڵانی ٢٧٢٤، دوو هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی ماموستا عەبدوڵڵا بەرزەگەر پێشنوێژی مزگەوتی گوندی کونەمشکەی سەردەشت و سەید ئەیوب موسەوی زیندانیی سیاسی پێشووی خەڵکی گوندی میراوێ سەر بە شاری شنۆ ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار راگوێز کران.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە هێزە ئەمنییەکان بەبێ فەرمانی دادگا و بە توندوتیژی ئەم هاوڵاتیانەیان دەسبەسەر کردووه.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک له سەر تۆمەتەکان و شوێنی راگرتنی ناوبراوان لەبەردەستدا نییە.
خ.ع