جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی سێ زیندانی لە زیندانی ڕێژیمی ئێران لە ورمێ

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، پێنجشەممە ٢٠ی گوڵانی ٢٧٢٤ی کوردی، حوکمی ئێعدامی سێ هاوڵاتی بەناوەکانی عەبدوڵا حەسەنزادە خەڵکی گوندی یەنگیجە سەربە سۆمای برادۆستی ورمێ، حەسەن عەرەب خەڵکی گقندی ئەنەبی سەربە ناوچەی تەرگەوەری ورمێ و حەسەن چۆپانی خەڵکی گوندی شارەستێن سەربە پیرانشار لە زیندانی ناوەندی ڕێژیم لە ورمێ جێبەجێکرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم سێ زیندانییە سێشەممە ١٨ی گوڵانی ئەمساڵ بۆ جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدام بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی ڕێژیم لە ورمێ ڕاگوازرابوون.

شیاوی باسە، ئەم سێ زیندانییە پێشووتر بەتۆمەتی پێوەندیدار بەمادە هۆشبەرەکانەوە دەستبەسەر و لەلایەن سیستەمی قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوون.

جێی بیرهێنانەوەیە، ئێعدامی ئەم سێ زیندانییە لە بێدەنگی تەواوی ڕاگەیاندنە ناوخۆیی و حکوومییەکان هاتۆتە ئاراوە.

ق.ش

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net