54
ک.م.م.ک:
پێنجشەممە ٢٧ی گوڵانی ٢٧٢٤ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی واحد قادرپوور کوڕی بایز خەڵکی گوندی دەرەزیارەت سەربە شاری سەقز لەکاتی کۆڵبەری لەلایەن هێزە سنوورییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە لە ناوچەی سنووری هەنگەژاڵ ڕاستەوخۆ کرایە ئامانج و کوژرا.
حکوومەتی سەرکوتگەر و داگیرکەری ئێران هەموو سەرچاوە و کانگا و ئەولەویتە ئابوورییەکانی کوردستان بەتاڵان دەبات و لە کاتێکدا بۆ خۆی یەکێک لە گەورەترین تڕانزیتەکانی قاچاخی نێودەوڵەتییە بەبۆنەی بارێکی چەندد کیلۆیی گیان و ژیانی لاوازترین توێژی نەتەوەی پەڕاوێزی خراوی کوردستان دەخاتە مەترسییەوە.
ق.ش