داواکاری پێداچوونەوە و تانەدانی توماج ساڵحی تۆمار کرا

‏ک.م.م.ک:

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی گوڵانی ٢٧٢٤، بە ناوەندی هەواڵی KMMK گەیشتووە، داوای تانەدانی تۆماج ساڵحی ڕەپێری ناڕازی، لە دادگای ڕێژیمی ئێران تۆمار کرا.

بە گوتەی ئەمیر ڕەئیسیان، پارێزەری بەرگری ناوبراو، داوای تانەدان لە حوکمی لەسێدارەدانی تۆماج ساڵحی، لە دادگای باڵا تۆمارکرا.
جەختیشی لەوە کردەوە کە ڕۆژێک دوای ئاگادارکردنەوەی لە حوکمی تۆماج ساڵحی، پێوەندیمان قەدەغە کرا و دیدارە شەخسییەکانی ئەم زیندانییەش سنووردار کرا.
ڕەئیسیان ئاماژەی بەوەشکرد، کەیسەکە پێویستە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕەوانەی دادگا بکرێت. لەو کاتەوە چاوەڕێی بڕیاری دادگا دەکەین و هیوادارین ئەم دەستەیە بە پشت بەستن بە پەیڕەوی ناوخۆ ئەو بڕیارە هەڵبوەشێنێتەوە کە لە دژی تۆماج ساڵحی دەرچووە.
پێشتر تەنها ئەگەری دیداری تۆماج له گەڵ باوکی بوو، کە ئەویش بە مەرجی وێنە هەڵگرتن له دیدارەکە بوو. تەنانەت بۆ پەیوەندیکردن بە ئێمەوە وەک پارێزەرەکانی، تووشی کێشە دەبووین. بەڵام پاش ئاگادارکردنەوەمان له سزاکەی ئەوەشیان لێ بڕیوین و ڕێگە بە باوکیشی نادەن بیبینێت.

لە درێژەی هەمان ڕاپۆرتدا، بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەرپرسانی زیندان بنەماڵەی تۆماجیان ئاگادار کردۆتەوە کە فەرمانی دادگایان هەیە بۆ وێنەگرتنی دیدارەکانیان، بەڵام دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێران کە بنکەکەی لە ئیسفەهانە، بنەماڵەی تۆماجیان ئاگادار کردۆتەوە کە بڕیاری لەو شێوەیەی دەرنەکردووە.

خ.ع

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net