پیام سایت سیاسی خبری

بۆکان؛ دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە

‏ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی گوڵانی ساڵی ٢٧٢٤ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی ئیبراهیم ناسری خەڵکی بۆکان و خێرخوازێکی بواری دروستکردنی خوێندنگا، دوای بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی حکومەت لەم شارە، دەستبەسەر کرا.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، ئەم هاووڵاتییە لە ڕێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە بانگهێشتی فەرمانگەی ئیتلاعاتی رژێم له شاری بوکان کراوە.

تا ساتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە هۆکاری بانگهێشتکردن و دەسبەسەرکردنەکەی ئەم هاوڵاتییە نادیارە.

خ.ع

Original Article

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *