مۆڵەتی پزیشکی(مەرەخەسی) چالاکی کرێکاری عوسمان ئیسمایلی

ک.م.م.ک:

شەممە ٥ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ی کوردی، چالاکی کرێکاری عوسمان ئیسمایلی خەڵکی سەقز بۆ جێبەجێکردنی ئانژیۆگرافی و درێژەی دەرمان بە بارمتەی یەک ملیاردتمەنی بۆ ماوەی ٥ ڕۆژ مۆڵەتی چارەسەری پێدرا.

کۆمیتەی بەرگری لە عوسمان ئیسمایلی لە پۆستێکیدا لە پلەتفۆڕمی ئینستاگرام نووسی، ئازادی کاتی عوسمان ئیسمایلی لە کاتێکدا دوایی ٥ مانگ دێتە ئاراوە کە پزیشکی یاسایی سەقز لە سێی بەفرانباری ٢٧٢٣ی کوردی، ڕایگەیاندبوو کە ناوبراو تووشبووی نەخۆشی فتق بووە و دەبێ بە زووترین کات نەشتەرگەری بۆ بکرێت.

پێشێلکردنی مافی زیندانیان لە بواری دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزاری بێهداشتی و دەرمانی لە ئێران، پرسێکی جیددی و نیگەرانکەرە. باشترکردنی دۆخی زیندانەکان و گرێنتی دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزاری بێهداشتی و دەرمانی پێویست، بەڵێنی جیددی ڕێژیمی ئێرانی گەرەکە بۆ جێبەجێکردنی ستانداردە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ و چاوەدێری بەردەوامی بەسەر دۆخی زیندانەکانەوەیە.

ق.ش

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net