وەدەرنانی چالاکی پیشەیی مامۆستایان سامان کووششی

Print Friendly, PDF & Email

ک.م.م.ک:

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی هەواڵگری kmmk، پاش وەلانانی پلەبەندی چالاکی پیشەیی سامان کووشش لەلایەن ڕێژیمی ئێران و ئەم چالاکە پیشەییە بە ئاشکرا و لەڕێی دابڕان لە خزمەتگوزاری وەدەرنرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، شۆرای هاوئاهەنگی پێکهاتەکانی مامۆستایان وێڕای بڵاوکردنەوەی وێنەیەک لە حوکمی وەدەرنانی سامان کووشش، مامۆستا و چالاکی پیشەیی خەڵکی مەریوان، ڕایگەیاند پاش وەلانانی پلەبەندی سامان کووشش بەبۆنەی چالاکییە پیشەییەکانیەوە و بانگهێشت بۆ بەشداری لە ناڕەزاییەکان لە ڕاپەڕینی ژینا، گوشاری دامەزراوە ئەمنیی و پاراستن خەست بوونەوە تا ئەو شوێنەی بۆ دەربازبوون لەو تەوژم و گوشارانە ناچار بە وەرگرتنی پشووی بێ مووچە کرا.

پێشووتر لە ٦ی ڕوشەمەی ٢٧٢٣ی کوردی، لێژنەی سەرەتایی لێکۆڵینەوە لە سەرپێچییە ئیدارییەکان بەبێ گرنگیدان بە بەرگرییەکانی ئەم چالاکە پیشەییە بڕیاری وەدەرنانی ناوبراوی بە پشتبەستن بە بەندی ٢٩ی مادەی ٨ دەرکردووە. لە مانگەکانی ڕابردوو گوشای دامەزراوە ئەمنییەکان بە هاودەستت لێژنەی سەرپێچییەکانی پەروەردە و فێرکاری دەرکردن و وەلانانی مامۆستایان و چالاکانی پیشەیی زۆری لێکەوتۆتەوە بە شێوازی گۆترەیی و گرووپی.

لێژنەی پلەیەکی لێکۆڵینەوە لە سەرپێچیکارانی ئیداری پەروەردە و فێرکاری ڕێژیم لە کوردستان لە گوڵانی ئەمساڵ حوکمی وەدەرنانی سێ مامۆستا و دابڕانی کاتی یەکساڵەی یەکیتر لە چالاکانی پیشەیی مامۆستایانی مەریوانی دەرکردبوو.

ق.ش

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net