هاوکات لەگەڵ شەشەمین ڕۆژی مانگرتن لە خواردن سزای سێدارەی داوود عەبدوڵڵاهی بەندکراوی مەزهەبی کورد جێبەجێ کرا

هاوکات لەگەڵ شەشەمین ڕۆژی مانگرتن لە خواردن سزای سێدارەی داوود عەبدوڵڵاهی بەندکراوی مەزهەبی کورد جێبەجێ کرا

هاوکات لەگەڵ شەشەمین ڕۆژی مانگرتن لە خواردن سزای سێدارەی داوود عەبدوڵڵاهی بەندکراوی مەزهەبی کورد جێبەجێ کرا

09:39 – 2 January 2024

هەنگاو؛ سێشەممە ١٢ی بەفرانباری ٢٧٢٣

سزای سێدارەی داوود عەبدوڵلاهی، بەندکراوی مەزهەبی کورد و خەڵکی مەهاباد دوای ١٤ ساڵ بەندکران لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج جێبەجی کرا، لە دوو مانگی ڕابردوودا سزای سێدارەی قاسم ئابستە و ئەیووب کەریمی، دوو بەندکراوی هاودۆسیەی ناوبراو جێبەجێ کراوە و مەترسی جێبەجی کرانی چوار بەندکراوی دیکەی هاودۆسیەیان لە ئارادایە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ١٢ی بەفرانباری ٢٧٢٣ (٢ی جەنیوەری ٢٠٢٤)، سزای سێدارەی داوود عەبدوڵڵاهی، بەندکراوی مەزهەبیی کورد و خەڵکی شاری مەهاباد لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج جێبەجێ کرا. ئەو سزایە لەحاڵێکدا جێبەجێکراوە کە ناوبراو شەش ڕۆژ پێش و کاتێک گواسترابووە بۆ ژووری تاکەکەسی مانی لەخواردن گرتبوو و ئەمڕۆش هەر لەسەر مانگرتنەکەی خۆی بەردەوام بووە.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤ هەنگاو جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی داوود عەبدوڵڵایی شەرمەزار دەکات و ڕایدەگەیەنێت پرۆسەی دادگایی ئەم بەندکراوە بە تەواوەتی ناڕوون و نادادپەروەرانە بووە.

جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی داوود عەبدووڵڵاهی لە کاتێکدایە کە ئەیووب کەریمی، هاودۆسیەی ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە، ٨ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ (٢٩ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣) و قاسم ئابستە، هاودۆسیەیەکی دیکەیان ڕۆژی یەکشەممە، ١٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ (۵ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣) سزای لەسێدارەدانیان جێبەجێ کراوە.

داوود عەبدوڵڵاهی و شەش چالاکی ئایینیی کوردی دیکە بەناوەکانی ئەیووب کەریمی، فەرهاد سەلیمی، ئەنوەر خزری، خەسرەو بەشارەت، کامران شێخە و قاسم ئابستە بە تۆمەتی کوشتنی "عەبدوڵڕەحیم تینا"، لەلایەن لەقی ٢٨ی دادگای شۆڕشی تاران بە سەرۆکایەتیی دادوەر "مەقیسە" بەتۆمەتگەلی وەک "چالاکی دژی ئاسایشی نیشتمانی"، "چالاکی دژی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی"، "ئەندامەتیی گرووپە سەلەفییەکان" و "فساد فی الارض" سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرا.

دانیشتنی پێداچوونەوە بە تۆمەتەکانی ئەو بەندکراوە ئایینییە کوردە ئاخرەکانی مانگی ڕەشەممەی ساڵی ٢٧١٥ بەڕێوەچوو و ٥ی جۆزەردانی ٢٧١٦ سزاکەی بەشێوەی فەرمی ڕاگەیەندرا.

شایانی باسە کە سزای سێدارەی ئەو بەندکراوە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٧١٦ لەلایەن لەقی ٤١ی دیوانی باڵای ئێران بە سەرۆکایەتیی دادوەر "ڕازینی" ڕەت کراوە و بە مەبەستی پێداچوونەوە ڕەوانەی لقی ١٥ی دادگای شۆڕشی تاران کرا.

لە جۆزەردانی ٢٧١٨ قاسم ئابەستە و ٦ هاودۆسیەکەی دیکەی بە تۆمەتی "فساد فی الارض" جارێکی دیکە لەلایەن لەقی ١٥ی دادگای شۆڕشی تاران بە سەرۆکایەتی دادوەر ئەبوڵقاسم سەڵەواتی سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرا.

ئەو سزا بە گوشاری بەردەوامی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە لەلایەن لەقی ٤١ی دیوانی باڵای ئێرانەوە پەسەند کرا و ڕۆژی دووشەممە، ١٤ی ڕەشەممەی ٢٧١٩ بە شێوەی فەرمی بە مەحموود وەلیزادە تەباتەبایی، پارێزەری ئەو حەوت بەندکراوە ئایینییە کوردە ڕاگەیەندراوە.

ئەو حەوت بەندکراوە لە بەندیخانەی گەوهەردەشت بەند کرابوون و ١٠ی گەلاوێژی ئەمساڵ دوای بەتاڵکردنی ئەو بەندیخانە، بۆ بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج گواسترانەوە.

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net