پیام سایت سیاسی خبری

کاتی دانیشتنی دادگای شەریفە محەمەدی دیاری کرا

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵەکان و بە پشتبەستن بە ئاگاداریی دەرچوو، دادگایی کردنی شەریفه محەمەدی، چالاکی کرێکاری بەندکراوی زیندانی لاکانی ڕەشت، لە لقی ١ی دادسەرای گشتی ئینقلابی ڕەشت، بۆ ٢٠ی جۆزەردانی ساڵی ٢٧٢٤، دیاری کراوە.

ئەم هاووڵاتییە لە مانگی سەرماوەزی ٢٧٢٣، لە لایەن هێزە ئەمنییەکان لە شاری ڕەشت دەسبەسەر و گوازرایەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران لە شاری سنە. پاش لێپرسینەوە له ژێر توندوتیژیدا، ڕەوانەی زیندانی لاکان لە ڕەشت کرا.

پێویستە بگوترێ شەریفە محەممەدی پاش ٦ مانگ لە دەستبەسەرکردن و دۆخی هەڵپەسێردراوی، لە لایەن حکوومەتی ئێرانەوە بانگهێشتی دادگا کراوه.

خ.ع

Original Article

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *