ک.م.م.ک:
بەپێی کوتەی نگار کوورکوور خوشکی مجاهد کوورکوور
زیندانی سیاسیی بەندکراو لە زیندانی ڕێژیمی ئێران کە بەتۆمەتی تەقە لە هاوڵاتیانی ئیزەیی لە ڕەوتی ڕاپەڕینی ژیناو و کوشتنی کیان پیرفەلەک تۆمەتبار کراوە، داوای یارمەتی بۆ ڕزگاربوون لە حوکمی ئێعدامی کردووە.
مجاهد کوورکوور لە سەرماوەزی ٢٧٢٢ی کوردی بەتۆمەتی پڕوپووچی وەکوو محاربە بەبۆنی تەقە لە هاوڵاتیان و فەساد فی الارض دەسیبەسەر و سەرەڕای شایەتیدانی باوک و دایکی کیان پیرفەلەک کە کوشتنی کیان بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزر سەرکوتگەرەکانی ڕێژیمی ئێران مەترسی ئێعدامی لەسەرە.
شیاوی باسە کە حوکمی ئێعدامی ئەم هاوڵاتییە لەکاتێکدا لە بەفرانباری ٢٧٢٢ی کوردئ بۆ دەرچووە کە بێبەرییە لە دادگایی کردنی دادوەرانە و لە ژێر ئەشکەنجە و بێبەری لە هەبوونی پارێزەری دیاریکراو، ناچار کراوە تۆمەتە داسەپێنراوەکان پەسند بکات.
ق.ش