سنە؛ دەستەبەسەربوونی دوو ئەندامی یەک بنەماڵە

Print Friendly, PDF & Email

ک.م.م.ک.:

بەپێی هەواڵەکانی گەیشتوو بە ڕێکخراوەی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە ڕۆژی دووشەممە ١١ی بەفرانباری ٢٧٢٣ی کوردی، دوو ئەندامی بنەماڵەیەک بە ناوەکانی #مورتەزامحەممەدی و #ئیبراهیممحەممەدی خەڵکی #سنە لەلایەن هێزەکانی ب ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

لە درێژەی ئەم ڕاپۆرتەدا، بەکرێگیراوانی ڕێژیمی ئێران بە پەنابردن بە چەک و هێز و تێکشکاندنی شووشە و پەنجەرەکانی ماڵەکەیان، چوونە ناو ماڵی ئەو دوو هاووڵاتییە.

بەپێی قسەکانی سەڕچاوەیەکی ئاگادار؛ به کرێگیراوانی ڕێژیمی ئێران، له کاتی پشکنینی ماڵی ئەو هاووڵاتییانه، دەستیان بەسەر سەرجەم ئامێره ئەلیکترۆنییەکانی ئەندامانی بنەماڵەکه وەکوو مۆبایل و لاپتۆپەکانیانیاندا گرتووە،

باوکی بنەماڵەکە بە ناوی#محەممەدجەعفەرمحەممەدی کە پێشتر دەستبەسەر کرابوو، لە ڕۆژی پێنجشەممە، ٣ی بەفرانبار دەستی بە #مانگرتن لە خواردن کردبوو.

پێویستە بگوترێ هاووڵاتی #مورتەزامحەممەدی ساڵی ڕابردوو شەوی دووشەممە ١ی سەرماوەز، بە دوای ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی ژن، ژیان، ئازادی و ناڕەزایەتییە گشتیتەکان لە دژی کوشتنی حکوومەتی ژینا ئەمینی، هێزەکانی ڕێژیم تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی ئەم هاووڵاتییە کردووە لە کاتێکدا #مۆرتەزامحەممەدی لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا بووە، دوای ڕوودانی ئەو بابەتە ئەم ئەو بنەماڵەیە لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە هەڕەشەیان لێکرابوو و پێشنیاری ئازادکردنی برایەکی دیکەیان بە ناسنامەی #سیروانمحەممەدی لە بەرامبەر ڕادەستکردنی #مورتەزامحەممەدی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوەیان پێکرابوو.

#سیروان_محەممەدی یەکێکی دیکە لە ئەندامانی ئەم بنەماڵەیە کە ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی ڕێبەندانی ساڵی ٢٧٢١ی کوردی لە ئەنجامی هێرشی زیاتر لە بیست کەس لە ئەندامانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر ماڵی باوکیان دەستبەسەر کرابوو، لە کاتێکدا دوای دانانی بارمتە بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کرابوو.

شایانی باسە لە سەرەتای ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی ژن، ژیان، ئازادییەوە زیاتر لە چەند جارێک ماڵی ئەم بنەماڵەیە لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە هێرشی کراوەتە سەر و هەر جارێک زیانی ماڵییان پێگەیاندوون و هەڕەشەیان لێکراوە و ترسێندراون.

ک.ح

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net