81
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، دووشەممە ٢١ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ی کوردی، هێزەکانی هەنگی سنووری ڕێژیمی ئێران لە هێڵی سنوورت تەتەی هەورامان پاش لەبۆسەخستن و دەستبەسەری دوو هاوڵاتی، دەستیاندایە لێدانی ئەم دوو هاوڵاتییە.
ناونیشانی ئەم دوو هاوڵاتییە کە بەبۆنەی زەبری مشتەکۆڵە، پێ لەقە و شۆکێری کارەبایی خەساری بەرکەوتووە، شادمان پایا ٢٥ ساڵ تەمەن، خەڵکی گوندی هەڵیزاوا لە دەڤەری کۆماسی مەریوانە.
شیاوی باسە کە ئەم دوو هاوڵاتییە بەبێ ئەوەی کۆڵ یان بارێکیان پێ بێت دەستبەسەر و توندوتیژیان لەگەڵ کراوە.
ق.ش