ک.م.م.ک:
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵیKMMK، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەمە٣١ی جۆزەردانی٢٧٢٤، خوێندکارێکی زانکۆ بە ناوی کیمیا تەرکاشوەند خەڵکی تویسەرکان له هەمەدان، بە خواردنی حەب دەستی دایە خۆکوژی.
ئەم هاووڵاتییە کە له خابگای کچانەی دەباغ-ی زانکۆی بوعەلی نیشتەجێ بوو، دەستی دابوویە ئەو خۆکوژییە. هێزەکانی پاراستن و حەراسەتی زانکۆ، بە ئەنقەست چل خولەک ڕێگەیان بە ئامبولانسەکە نەدا کە بێتە ژوورەوە. پاشان به بیانکی رەچاو نەکردنی حیجاب لە لایەن کیمیاوە، دە خولەکیتر پرۆسەی کاری تیمی پزیشکییەکەی دوا خست و ناچار هاوڕێیانی کیمیا جلی حیجابیان لە بەری کرد. بە هۆی ماتڵ کردنی بەئەنقەستی پەنجا خولەکیی تیمەکە لە لایەن حەراسەتی زانکۆ(پاراستن)، کیمیا پێش ئەوەی بخرێتە نێو ئامبوڵانسەکە، گیانی له دەستدا.
به گێڕانەوەی خوێندکارێکی ئەو زانکۆیه، هێزە سەرکوتکەرەکانی پاراستنی زانکۆ و بەشێ ناوخۆیی، خابگاکەیان گەمارۆ دا و هەڕەشەی بڵاونەکردنەوەی هەواڵەکەیان له خوێندکارەکان کرد.
تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵه، زانیارییەکی ورد لە سەر هۆکاری ئەو خۆکوشتنە له بەردەستدا نیە.
خ.ع