ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری kmmk، ڕۆژی یەکشەممە دەی پووشپەڕی ٢٧٢٤ی کوردی، هاوڵاتییەکی کورد بەناونیشانی ئاکام خزرزادە(عەبدولسەلام) خەڵکی گوندی کانی بوداغ سەربە پیرانشار بۆ جێبەجێکردنی حوکمی زیندان دەستبەسەر و بۆ زیندانی نەغەدە ڕاگوازرا.
ئەم هاوڵاتییە پاش دەرچوونی حوکمی دەستبەسەری لەماڵەکەی خۆی دەستبەسەر و بۆ زیندانی نەغەدە ڕاگوازر.
ئاکام خزرزادە بەتۆمەتی هاریکاری حیزبە کوردییە ئوپوزسیۆنەکانی کۆماری ئیسلامی لەڕێی هەڵگرتن و ڕاگواستنی چەک لەلایەن لقی لقی ١٠٢ی دادگای سزاکانی دووی پیرانشار بەسەرۆکایەتی دادوەر مەجید ئەمیرمحەممەدی بەدوو ساڵ زیندان مەحکووم و ئەم حوکمە لە گوڵانی ئەمساڵ پێی ڕاگەیەندرابوو.
ئاکام خزرزادە ٢٨ساڵ تەمەن ڕۆژی سێشەممە ١٤ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ی کوردی، بەبێ نواندنی حوکنی قەزایی لەلایەن بەکرێگیراوانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەیەکی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لە ورمێ ڕاگوازرابوو.
ئەم هاوڵاتییە کوردە ڕۆژی شەممە ١٩ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی، پاش کۆتایی لێپرسینەوە بۆ زیندانی نەغەدە ڕاگوازراو و ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی خەرمانی ئەو ساڵە بەدانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
ق.ش