ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، جەسی
حاسڵی کوڕی جەمیل ٢٩ ساڵ تەمەن خەڵکی گوندی کەڕاوا سەربە شاری مەریوان لە ڕۆژی پێنجشەممەوە بێسەروشوێن کراوە.
شیاوی باسە ناوبراو پاش بانگهێشتی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات و لێپرسینەوەی چەندد کاتژمێری لەگەڵ هاوڕێیەکی ئازاد کراوە و چووە بۆ دووکانەکەی خۆی لە چوارڕیانی بایوە و لەوێیشەوە لەڕێی کورتەنامەوە بنەماڵەکەی ئاگادار کردۆتەوە کە ئازاد کراوە بەڵام پاش چەندد کاتژمێر بێسەروشوێنە و چارەنووسی نادیارە.
بەپێی هەواڵەکە، پاش تێپەڕینی چەندد ڕۆژ و سەردانی بنەماڵەی ناوبراو بۆ ئیدارەی ئیتلاعات، سپا و دادگا تا ئێستە هیچ وڵامێکیان وەرنەگرتووە و دامەزراوە ئەمنییەکانیش لە وڵامدانەوە خۆ دەبوێرن.
شیاوی باسە کە جەسیم حاسڵی پاڵەوانی بواری مووی تای(کێبەرکێی ئازاد)ی ئێرانە.
ق.ش