ڕەشت؛ شەریفە محەممەدی چالاکوانی کرێکاری سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا

Print Friendly, PDF & Email

‏ک.م.م.ک:

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی KMMK،‏ ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی پووشپەڕی٢٧٢٤ی کوردی، شەریفە محەمەدی چالاکی کرێکاری و مەدەنی لە لایەن لقی یەکەمی دادگای ئنقلابی ڕژیم له ڕەشت، بە تۆمەتی “بەغی” دادگایی کرا و حوکمی لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.

شەریفه محەممەدی لە ١٤ی سەرماوەزی٢٧٢٣ی کوردی، دەستبەسەر و بۆ ماوەی چەند مانگێک لە ژووری تاکەکەسیدا ڕاگیرا. کاتێک دەسبەسەر کرا بە بانگەواز دژ بە نیزام تۆمەتبار کرا، تۆمەتێک کە دوای ماوەیەک بە هۆکاری ناڕاست گۆڕدرا بۆ تۆمەتی “بەغی”. ئەم هاووڵاتییە، بە مەبەستی دانپێدانانی زۆرەملێ له دژی خۆی، بۆ ماوەیەکی زۆر لەژێر فشاری جەستەیی و دەروونی تونددا بوو. ناوبراو ماوەیەکی زۆرە لە چاوپێکەوتنی خێزانەکەی و بەتایبەت منداڵەکەی بێبەش بووە و تەنانەت ڕێگەی پێنەدراوە پەیوەندی بە خێزانەکەیەوە بکات.

شایانی باسه، بە هۆی خستنە ژێر فشاری جەستەیی و مامەڵەی خراپ لە گەڵ ئەم هاووڵاتییه لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕژێمەوە، بەرپرسانی زیندانەکە دەنگی ناڕەزایەتییان هەڵبڕی. دوای دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرپرسانی زیندان بەرامبەر بە ئەشکەنجەدانی شەریفە، دەرفەتی بۆ پەیدا بوو سکاڵایەک تۆمار بکات. بەڵام دوای ئەوەش دەرکەوتووە کە لەم ماوە پێشووەدا، لانیکەم دووجاریتر کەوتووەتە ژێر ئەشکەنجە و لێدانی قورسەوە.

خ.ع

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net