سمایل مەعرووفی، مامۆستا خانەنشینکراوی قوتابخانەکانی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری kmmk, ئێوارەی سێشەممە ١٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٤ی کوردی، سمایل مەعرووفی مامۆستای خانەنشینکراوی قوتابخانەکانی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە هێرشە کرایەسەر ماڵەکەی و بەبێڕێزییەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.
بەپێی کوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار: هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیم لە پیرانشار کاتژمێر ١١شەو هەڵیانکوتایە سەرماڵی سمایل مەعرووفی و پاش پشکنینی ماڵەکەی و دەستبەسەرداگرتنی موبایلوکەی، ئەم مامۆستا خانەنشینکراور بە بێڕێزییەوە دەستبەسەر دەکەن.
تاکاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە شوێنی دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە ئەستۆی ئەم هاوڵاتییە بەدەستەوە نییە.
شیاوی باسە کە سمایل مەعرووفی پتر لە سی ساڵ مێژینەی مامۆستاتەتی لە قوتابخانەکانی شار و گوندەکانی پیرانشار هەیە.
ق.ش