ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری kmmk، زەینەب جەلالیان تەنیا زیندانت سیاسیی مەحکووم بە زیندانی تاهەتایی کە حەڤدەمین ساڵی زیندانی خۆی لە زیندانی ناوەندی یەزد تێپەڕ دەکات، لە چەندد حەوتووی ڕابردوو بەبۆنەی ئازاری زۆر لە کەلەکەی ڕاست بۆ بێهداری زیندان گوازرایەوو و پاش پشکنینی لەلایەن پزیشکی گشتییەوە، بەبێ ئەنجامی پشکنینی پسپۆڕی و دەرمانی بنەبڕ بۆ بەندەکەی گەڕێنرایەوە.
ناوبراو لە چەندد حەوتووی ڕابردوو خوازیاری گواستنەوەی بۆ ناوەندێکی دەرمانی دەرەوەی زیندان بۆ ئەنجامی تاقیکاری پێویست بووە، بەڵام بەبۆنەی دژایەتی وەزارەتی تیرۆریستی ئیتلاعات لە دەسڕاگەیشتن بە خزمەتگوزاری دەرمانی بێبەرییە. زەینەب جەلالیان لە مافی تەواوی دەرمان بێبەرییە. ئەو کە بەبۆنەی نەخۆشییەکانی وەکوو، دڵ، گەدە و ڕیخۆڵە ئازار دەچێژێت، ساڵگارێکە کە تووشبووی پتێریگۆی( ناخنک چشم)ـە، هێزە ئەمنی و تیرۆریستییەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران دەیان جار مافی مەرەخسی ناوبراویان لەبریتی پەژیوان بوونەووی ناوبراو داناوە، بابەتێکە بەردەوام و بە سووری بەرپەرچی داوەتەوە.
زەینەب جەلالی لە ئاسانەی کوێربوون دایە.
هەروەها ڕۆژی سێشەممە ١٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، زەینەب جەلالیان لەکاتێکدا دەبوا بۆ دەرمانی نینۆکەی چاو بۆ نەخۆشخانەی یەزد ڕابگوازرایەت، بەبۆنەی پەکخستنی بەرپرسانی زیندان لەکاتی دیاریکراو بۆ نەخۆشخانە ڕانەگوازرا و هەر بەم بۆنەوە پزیشکی چارەسەر خۆی لە هەوڵی جێبەجێکردنی دەرمانی ناوبوار بوارد. لە هەموو ١٧ساڵی ڕابردوو تەنانەت بەبێ ڕۆژێک پشوو، بەردەوام بە ئەشکەنجە، لێپرسینەوەی تۆقێنەر و دوورخستنەوە بۆ شارە جیاجیاکان مەحکووم کراوە. بۆ زەینەب جەلالیان مافێک وەکوو دەرمانی پزیشکی، بایەخمەنبوون لە تاقیکاری پزیشکی یاسایی یان هەر مافێکی سەرەتایی نەبووە.
ق.ش