کامێران؛ برینداربوونی چالاکوانێکی ژینگەپارێزی له کاتی کوژاندنەوەی ئاگردا

Print Friendly, PDF & Email

‏ک.م.م.ک:

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ٢ی گەلاوێژی٢٧٢٤، سەرەڕای هەوڵی بەرفراوانی چالاکانی ژینگەپارێز، ئاگر لە دەشت و دەر و لەوەڕگەکانی کانیشێ و ملەی مرواری بەردەوامە.

بەرزبوونەوەی قەبارەی ئاگرەکە، چالاکانی ژینگەپارێزی ناچار کردووە پاشەکشە بکەن. هەروەها سەرچاوە خۆجێییەکان باسیان لەوە کردووە کە دامودەزگا بەرپرسەکانی ڕژیم، وەک زۆربەی کاتەکان کە دارستان و لەوەڕگەکانی کوردستان ئاگری تێبەردەبێت، ئەرکی خۆیان جێبەجێ نەکردووە.

ئیسماعیل گرامی، چالاکی ژینگەپارێزی و کارمەندی بەشی سامانە سروشتییەکانی کامێران(منابع طبیعی)، بەهۆی سەختی برینەکانی کە بەهۆی سووتاوییەوە لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگر لە “کانیشێ” تووشی بووە، بەمەبەستی چارەسەری زیاتر له نەخۆشخانەی کەوسەری شاری سنەوە بۆ تاران گواسترایەوە.

خ.ع

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net