42
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری kmmk، ڕۆژی سێشەممە ٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٤ی کوردی، هێزەکانی هەنگی سنووری ڕێژیمی ئێران لە هێڵی سنووری دووپلوورەی مەریوان دەستیان سایە دانانی بۆسە و تەقە لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کە بەو هۆیەوە کۆڵبەرێک بەناونیشانی یاسین ڕاستخانە ٢٢ساڵ تەمەن خەڵکی گوندی دووپلوورەی مەریوان پێی فیشەکی بەر دەکەوێ و بەقورسی بریندار دەبێت.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم کۆڵبەرە بۆ چارەسەری دەرمانی بۆ نەخۆشخانەی بووعەلی مەریوان ڕاگوازراوە.
ق.ش