59
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٤ی کوردی، کامران شێخە زیندانی بیروباوەڕی سیاسیی پاش ١٥ ساڵ زیندان، لە زیندانی ناوەندی ورمێ ئێعدام کرا.
شیاوی باسە کە پێشتریش ٦هاودۆسیەی ناوبراوی بەناوەکانی داوود عەبدوڵایی، فەرهاد سەلیمی، ئەنوەر خزری، خەسرەو بەشارەت، قاسم ئابستە و ئەیووب کەریمی لە زیندانی قزڵحەساری کەرەج ئێعدام کران.
جێی سەرنجە کە دوێنێ چوارشەممە ٣ی گەلاوێژ ناوبراویان بۆ ئامانجی جێبەجێ کردنی حوکمی ئێعدام بۆ ژووری تاکەکەسی ڕاگواستبوو و پێیان ڕاگەیاندبوو کە بنەماڵەکەی بۆ دواین چاوپێکەوتن دەتوسنن سەردانی زیندانی ورمێ بکەن.
ق.ش