44
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، شەممە٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٤ی کوردی، جانە پیرنەژاد(چوپانی) خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵ لە گوندی گۆزەڕەش سەربە سەڵماس پاش بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەکی دووکەسی لەگەڵ ئامۆزاکەی وەکوو قوربانی یاساکانی پیاوسالاری لەلایەن باوکیەوە کوژرا.
کاتێک هاوسەری کرێکاری ئەم هاوڵاتییە ٢٥ساڵ تەمەنە لە شوێنی کارەکەی بووە لەلایەن باوکیەوە سەری دەخرێتە ژێر ئاو و دەخنکێنرێ بەبیانوی خەوشدارکردنی شەرەف.
شیاوی باسە کە بەهۆی نەبوونی یاساکانی بەرگری لە توندوتیژی دژی ژنان لە بن دەسەڵاتی ڕێژیمی ئێران، ئاماری جیناتەت دژی ژنان هەڵکشاوە و پەرەی ساندووە.
ق.ش