خۆکوشتنی کچێکی سێزده ساڵان لە مەریوان

Print Friendly, PDF & Email

‏ک.م.م.ک:

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٠ی گەلاوێژی٢٧٢٤، کچێکی تەمەن ١٣ ساڵان بە ناوی “ئاواز جام پەرسەنگ” خەڵکی شاری مەریوان، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە پێی ڕاپۆرتی سەرچاوەی KMMK، ئەم کچە هەرزەکارە بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی و کۆمەڵایەتی، دەستی داوەتە خۆکوژی.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بە دەربڕینی نیگەرانی خۆی لە بەرزبوونەوەی ڕەوتی خۆکوشتن لە کوردستان و دابەزینی تەمەنی خۆکوشتن، داوا لە دامەزراوە مەدەنییەکان، ناوەندەکانی چارەسەری دەروونی، ڕاوێژکاری خێزان، ڕاوێژکاری گەنجان و تازەلاوان، و هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا دەکات، له هەمبەر ئەم کارەساتە ترسناکە کە خەڵکی کوردستانی گرتۆتەوە کەم تەرخەم نەبن و هەرکام لەو ناوەندانە ئەتوانن بە پێی دەسەڵات و توانایی خۆیان، هاوکاری گەنجان و تازەلاوانی کوردستان بکەن. هەروەها بە پێی پێویست، لە ڕێگای پێوەندی لە گەڵ بنەماڵەکان وەکوو یەکەم کۆمەڵی هەر تاکێک له کۆمەڵگا، دەتوانن سەرکەوتووانەتر پێش بە ڕوودانی خەساری لەم چەشنە بگرن و ئەرکی خۆیان له کوردستان بەجێ بێنن.

خ.ع

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net