پیام سایت سیاسی خبری

نەغەده؛ دەسبەسەرکردنی دوژمنکارانە و دۆخی ناڕوونی ڕێبوار(ڕەزا) یاسەمەنی

ک.م.م.ک:

بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی ڕۆژی چوارشەمە دەی گەلاوێژی٢٧٢٤، بە ناوەندی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان(KMMK) گەیشتووه، لە ماوەی پێنج ڕۆژی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی تەمەن ٤٠ ساڵانی خەڵکی نەغەدە بە ناوی ڕیبوار(ڕەزا) یاسەمەنی، دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەی، بە توندوتیژی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار؛ بەڕێز یاسەمەنی لە بەر چاوی بنەماڵەکەی و منداڵە بچووکەکەی بە توندی لێی دراوە و بەبێ فەرمانی دادگا دەستبەسەر کراوە. هەروەها هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی، ماڵەکەیان پشکنیوە و دەستیان بەسەر مۆبایل و لاپتۆپەکەیدا گرتووە.

لەمبارەیەوە سەرچاوە ئاگادارەکە دەڵێت؛ هەرچەند بنەماڵەی یاسەمەنی پێوەندییان بە زۆرێک لە دامودەزگا ئەمنییەکان و زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کردووە، بەڵام ڕووبەڕووی وەڵامنەدانەوەی ئەو دامەزراوانە بوونەتەوە و هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووسی ناوبراو بە دەست نەهاتووه.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردنی ڕیبوار لەبەردەستدا نییە و مافی هەر جۆرە پەیوەندی و دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری لێ زەوت کراوە.

خ.ع

Original Article

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *