49
ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی KMMK، ڕۆژی چوارشەممە دەی گەلاوێژی٢٧٢٤، هاووڵاتییەکی گەنج بە ناسنامەی دینا ڕەحیمی خەڵکی بۆکان و ڕۆژی یەکشەممە حەوتی گەلاوێژ، ئاوازجام پەرسەنگ، تازەلاوێکی تەمەن سێزدە ساڵ خەڵکی مەریوان، کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە لە مەڕ هۆکار و پاڵنەری خۆکوشتنی ئەو دوو هاووڵاتییە ئاماژه بە کێشەی خێزانی کراوە.
خ.ع