گوشاری دامەزراوە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران لەسەر پاڵەوانی کورد ئاریەن سەلیمی بەبۆنەی دانانی ستۆرییەکەوە

Print Friendly, PDF & Email

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، ئاریەن سەلیمی پاڵەوانی یارییەکانی ئولەمپیکی ٢٠٢٤، لە بواری وەرزشی تیکواندۆ لە پاریس کە پاش ١٦ ساڵ میدالیای زێڕی بۆ ئێران هێنایەوە، بەبۆنەی پێشوازی گەرموگوڕی شاری زێدی خۆی کرماشان لە کاتی گەڕانەوەی بەدانانی ستۆرییەک لە ژێر ناوی “مەخابن ئاڵای کوردیم نەدۆزیەوە بۆ ئەوەی لە تەنیشت ئاڵای ئێرانی دابنێم، بمێنێ ئێران، هەر بژی کورد”.
ئەم پاڵەوانی کوردە کاتژمێر ٢ی سەرلە بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٤ی کوردی، لەڕووی ناچارییەوە ستۆریەکەی سڕییەوە و هەمان ڤیدیۆی داناو و نووسی”ستۆری پێشووتر سڕیەوە چون مەبەستەکەم بە هەڵە گەیاندبوو، بمبوورن”.

ئەم پاڵەوانە کوردە لە ڤیدیۆیەکی دیکەدا باس لە کەمڕەنگ بوونی سیسەمانەی زمانی کوردی لە کرماشان دەکات و ئەم بۆچوون و کەڵکەڵانەی لە زەینی تاکێکی وشیاری کورددایە بۆ دەسەڵاتی خۆسەپێن و تیرۆریستی ئێرانشاری پەسند ناکرێت و وەکوو کوردێک لە هەر پێگەیەکی ناوخۆیی و جیهانی بیت لە هەر بوارێکدا، کە باست کە وڵات و نیشتمان و داگیرکاری و ئاسمیلاسیۆن کرد هاوشێوەیە ئەو ستۆرییە دەسڕدرێیتەوە و لە ناوت دەبەن، هاوشێوەی وریا عەزیزی وەرزشوان و کاپیتانی یاری فووتبۆڵ کە بەبۆنەی کوردبوون و هەستی مرۆڤدۆستییەوە گوشاری خرایەسەر و لە وەرزش دورخرایەوە.

شیاوی باسە، لە کوردستانی داگیرکراودا، تا ئەودەمەی بە مرۆڤ هەرژمار دەکرێی کە بەباڵای داگیرکەرەکەدا هەڵدەدەی و هەموو سەرکەوتنەکانیشت بخوازی یان نا، هەموو لە بەرژەوەندی داگیرکەرەکەتدایە و گەر هەژار و دەستکورتیش بیت وەکوو تیرۆریست و ئاژاوەگێڕ ناوت لێدەبرێ و بەپێی هەموو یاساکان کوشتن و لێدان و زیندانی کردنت ڕێگەپێدراوە.

ق.ش

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net