کوتەک و لێدانی سۆران ڕەحیمی لە زیندانی ڕێژیم لە نەغەدە

Print Friendly, PDF & Email

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، سۆران ڕەحیمی گەنجی کوردی خەڵکی سەقز بەتۆمەتی تێکدانی ئاسایشی گشتی لە ساڵی ڕابردوو لە زیندانی نەغەدە ڕاگیراوە، لەلایەن لێپرسەرانەوە بانگهێشت و کوتەک و لێدانی بەرکەوتووە.

سەرچاوەیەکی متمانەپێکراو کوتوویایە: ناوبراو سەر و ڕوومەتی ڕەش بووەتەوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە سۆران ڕەحیمی بەبۆنەی تووشبوون بە تۆمۆری مێشک دۆخی جەستەیی ناجێگیرە و لە دەرمان بێبەری کراوە.

عەلی تالبی دادستێن و قادر بەیرامی لە لقی جێبەجێکاری حوکمەکان ی شاری نەغەدە ڕێگرن لەبەردەم ناردنی بۆ پشووی چارەسەری.

شیاوی باسە کە سۆران ڕەحیمی دوویەمین جارە لەگەڵ حوکمی نادادوەرانەی ڕووبەڕوو دەبێتەوە و لە ڕابردوویش بەتۆمەتی هاریکاری حیزبە کوردییەکان ١٠ساڵ زیندانی کراوە پاش تێپەڕینی ساڵێک ئازادی سەرلەنوێ زیندانی کراوەتەوە.

هەروەها باوکی سۆران حەیدەر ڕەحیمی پێشتر بەتۆمەتی هاریکاری حیزبە کوردییەکان کوژراوە.

ق.ش

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net