پیام سایت سیاسی خبری

برینداربوونی کۆڵبەرێک بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری حکوومەتی ئێران

ک.م.م.ک:

دووشەممە ١٨ی بەفرانباری ٢٧٢٣ی کوردی، کۆڵبەرێک بەناونیشانی ئەمیر ئیلاهی خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانه هەنگی سنووری حکوومەتی ئێران لە سنووری نەوسوود بەقورسی بریندار کرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، هێزە چەکدارەکانی ئێران بەبێ هۆشداری پێدانی پێشوەختە ئەم کۆڵبەرەیان کردۆتە ئامانج.

شیاوی باسە، ناوبراو شانی بەقورسی بریندار بووە و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی ڕەسووڵی ئەکرەم لە شاری جوانڕۆ کراوە.

ق.ش

Original Article

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *