62
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، دووشەممە ١٨ی بەفرانباری ٢٧٢٣ی کوردی، هونەرمەندی ناسراوی خەڵکی سەردەشت بەناونیشانی شۆڕش ئەبووبەکری ناسراو بە شۆڕەسوار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.
شیاوی باسە، هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵی ئەم هونەرمەندە و توندئاژۆیانە دەستبەسەریان کردووە.
تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم هاوڵاتییە نەزانراوە.
ق.ش