پیام سایت سیاسی خبری

دەسبەسەری کامەران ئەفسەری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، ڕۆژی سێشەممە٢٠ی خەرمانانی ٢٧٢٤ی کوردی، کامەران ئەفسەری ٢٩ساڵ تەمەن خەڵکی گوندی نێ سەربە شاری مەریوان لەلایەن هێزە تیرۆریستییەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

بەپێی کوتەی سەرچاوەیەکی نێزیک لە بنەماڵەی ئەفسەری، هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵی ماڵی ئەم هاوڵاتییە و تونداژۆیانە ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.
سەرچاوەکە لەدرێژەدا کوتی: یەکێک لە کادێرەکانی ئیتلاعات بەناونیشانی یووسفزادە دایکی کامەران ئەفسەری داوەتەبەر لێدان و بە قۆناغی چەک زەبری داوە لەسەری.

تائێستە هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری و جۆری ئەو تۆمەتانەی خراونەتە ئەستۆی ئەم هاوڵاتییە و شوێنی ڕاگیرانی بەردەست نییە.

ق.ش

Original Article

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *