136
ک.م.م.ک:
ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ـی بەفرانباری ٢٧٢٣ـی کوردی، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی سیروان سپێهری و مستەفا سامی خەڵکی شاری بۆکان بەبێ فەرمانی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.
جێگەی ئاماژەیە کە لە دوای بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتیانە سەبارەت بە دۆخی دەستبەسەربوونی منداڵەکەیان سەرکەوتوو نەبوون و هیچیان دەست نەکەوتووە.
شایانی باسە، تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەبارەی تۆمەتەکانی بەرانباریان و شوێنی ئەو هاووڵاتییانە لەبەردەستدا نییە.
ک.ح