دەستبەسەرکردن و ئەشکەنجەدانی هاووڵاتییەک لەلایەن پاسەوانی سنووری عێراق – هەڵەبچە

ک.م.م.ک:

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٣٠ی بەفرانباری ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی فەرید پوورسام خەڵکی گوندی کانی دیناری مەریوان کە بۆ بەدواداچوون بۆ دۆخی هاووڵاتیانی دیکەی دەستبەسەرکراوی پاسەوانی سنوور چووبووە سنووری بایارێ، دەستبەسەر کرا و تووشی ئەشکەنجەی توند کرا.

پێویستە بگوترێ ماوەیەک لەمەوبەر لەکاتی هەڵمەتێکدا کۆمەڵێک هاوڵاتی لەلایەن هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراقەوە دەستگیرکران و دوای ڕۆژێک لە دەستبەسەرکردنیان بەبێ خواردن و ئاو، بە توندی لێیان درا و دەست بەسەر مۆبایلەکانیاندا گیرا و سەریشیان تاشدرا.
هاوڵاتی فەرید پورسام بۆ بەدواداچوون بۆ دۆخی ئەو هاووڵاتیانە، دەچێتە سنووری بیارە، لەوێ دەستگیرکرا و لەلایەن پاسەوانانی سنوورەوە بە توندی لێیدرا.

شایەنی باسە، سنوورپارێزانی عێراق ناسراو بە هەرەس ئەلحدود، بە پشتبەستن بە ڕێککەوتنە نوێیەکەی نێوان حکومەتی ناوەندی عێراق و حکومەتی باشووری کوردستان، هێزەکانی سنووری باشووری کوردستانیان گۆڕیوە.

ب.ئ

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net