68
ک.م.م.ک:
هەینی ٢٩ی بەفرانباری ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی ئازاد بەندەری خەڵکی نەغەدە، خێزاندار و خاوەنی سێ منداڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە لرە شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.
شیاوی باسە کە هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی و توندئاژۆیانە لە ماڵەکەی خۆی ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.
شایانی باسە کە، تاکاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم هاوڵاتییە بەدەستەوە نییە.
ق.ش