112
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، گوڵاڵە وەتەندووست پارێزەری باڵای دادگا و لە چالاکانی مەدەنی و مافەکانی ژن خەڵکی مەریوان لەلایەن لقی یەکی دادگای ڕێژیمی ئێران لە سنە ٦ ساڵ و ٧ مانگ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێنرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، لەلایەن دادگای ئێرانەوە ڕووبەڕووی تۆمەتگەلی پڕوپاگاندای دژی دەسەڵات لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، پێکهێنان و ئەندامەتی لە گرووپی ژیوانۆ دژی ئاسایشی نەتەوەیی و ئەندامەتی لە کۆمەڵگەلی دژی سیستەم بوویەوە.
جێی بیرهێنانەوەیە، ناوبراو ڕۆژی دووشەممە ١١ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ی کوردی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە سنە دەستبەسەر و ٢٧ی ڕەزبەری هەمان ساڵ بەدانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
ق.ش