بۆکان؛ دەستبەسەرکرانی هەژار ئەحمەدی ئازەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

Print Friendly, PDF & Email

بۆکان؛ دەستبەسەرکرانی هەژار ئەحمەدی ئازەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

بۆکان؛ دەستبەسەرکرانی هەژار ئەحمەدی ئازەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

16:14 – 20 January 2024

هەنگاو؛ شەممە ٣٠ی بەفرانباری ٢٧٢٣

هەژار ئەحمەدی ئازەر ناسراو بە هەژار شاماتی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر یەکی بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی بەفرانباری ٢٧٢٣ (١٨ی جەنیوەری ٢٠٢٤)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هەژار ئەحمەدی ئازەر، تەمەن ٥٢ ساڵ و خەڵکی گوندی ناچیت سەر بە شاری بۆکان و بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری بە بەکارهێنانی توندوتیژی ئەو هاووڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

هەنگاو زانیویەتی کە، هێزە ئەمنییەکان لە کاتی هەڵکوتان بۆ سەر ماڵی هەژار ئەحمەدی ئازەر، دەستیان بەسەر مۆبایلی ئەو هاووڵاتییە و هەروەها ئەندامانی بنەماڵەکەیدا گرتووە.

هەروەها، شایەنی باسە کە بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی هەژار ئەحمەدی ئازەر بەمەبەستی ئاگاداربوونەوە سەبارەت بە چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە و ناوەندە ئەمنییەکان لە هەر وەڵامدانەوەیەک لەوبارەیەدا خۆدەبوێرەن.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ناوبراو زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net