سینا دەشمیر، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار بۆ جێبەجێکردنی سزاکەی دەستبەسەر کرا

Print Friendly, PDF & Email

سینا دەشمیر، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار بۆ جێبەجێکردنی سزاکەی دەستبەسەر کرا

سینا دەشمیر، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار بۆ جێبەجێکردنی سزاکەی دەستبەسەر کرا

10:16 – 22 January 2024

هەنگاو: دووشەممە، ٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣

هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی سینا دەشمیر کە لە ڕەوتی بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی"دا دەستبەسەر کراوە و دواتر سزای ٦ ساڵ و ٣ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپابوو، بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزاکەی دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی یەکشەممە، ١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ (٢١ی جەنیوەریی ٢٠٢٤)، سینا دەشمیر، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "گەزگەسەک"ی سەر بە پیرانشار، پاش ئەوەی کە لەلایەن لقی جێبەجێکردنی سزاکان لە پیرانشار بانگ کراوە، دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزاکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە کرا.

پێشتر ئەو هاووڵاتییە لەلایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی مەهاباد بە سەرۆکایەتیی دادوەر "ئەمیر ئوجاقلوو"، بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران" سزای ٤٠ مانگ بەندکردن و بە تۆمەتی "دروشم نووسی و هەوڵی تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی"، سزای ٣۵ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپابوو کە بەپێی یاسای کۆکردنەوەی سزاکان، قورسترین سزا واتە سزای ٤٠ مانگ بەندکردنی ئەو هاووڵاتییە جێبەجێ دەکرێت.

شایانی باسە کە سینا دەشمیر لە دۆسیەیەکی دیکەدا، لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکان لە پیرانشار بە سەرۆکایەتی دادوەر "ڕەزا قارەمانی‌سەعتلوو"، بە تۆمەتی "هەوڵی تێکدانی ئەمنییەت و ئاسایشی گشتی" سزای سێ مانگ بەندکردن و لێدانی ٤٠ قامچی و هەروەها سزای پێبژاردنی ۵٠ ملیۆن ڕیاڵی ئێرانی، بەسەریدا سەپاوە.

ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە، ٢٨ی بەفرانباری ٢٧٢٢ لە ڕەوتی بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی"دا دەستبەسەر کرا و دوای مانگێک لە ٢۵ڕێبەندانی هەمان ساڵدا بە دانانی بارمتەی چوار ملیار تمەنی و بە شێوەی کاتی تا کۆتاییی دادگاییکردنەکەی ئازاد کرا.

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net