ڕاپۆرتێک لەسەر دەستبەسەرکردنی شەش هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان

Print Friendly, PDF & Email

ڕاپۆرتێک لەسەر دەستبەسەرکردنی شەش هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان

ڕاپۆرتێک لەسەر دەستبەسەرکردنی شەش هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان

20:05 – 20 January 2024

هەنگاو: شەممە، ٣٠ی بەفرانباری ٢٧٢٣

لە کۆتاییی حەفتەی ڕابردوودا لانی کەم شەش هاووڵاتی بە ناوەکانی سیروان سپێهری، مستەفا سامی، هەژار ئەحمەدی‌ئازەر، ناسر عەلیپوور، ڕێبوار کووهگەرد و ئارام سەبزی، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری بۆکان بە شێوەیەکی دڕندانە دەستبەسەر کراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ٢٧ی بەفرانباری ٢٧٢٣ (١٧ی جەنیوەریی ٢٠٢٤)، دەیان کەس لە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هەڵیانکوتایە سەر ماڵی چەند چالاکی کوردی خەڵکی شاری بۆکان و لانی کەم سێ کەس بە ناوەکانی سیروان سپێهری، مستەفا سامی و ئارام سەبزی، تەمەن ٣٠ ساڵە، دەستبەسەر کراون.

لە درێژەی دستبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییانە و بەرەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٨ی بەفرانبار (١٨ی جەنیوەری)، سێ هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی هەژار ئەحمەدی‌ئازەر، تەمەن ۵٢ ساڵ، ناسر عەلیپوور، تەمەن ۵٢ ساڵ و ڕێبوار کووهگەرد، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لەو شارە دەستبەسەر کراون.

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوەکانی هەنگاو، ئەو ۶ هاووڵاتییە بە شێوەیەکی دڕندانە و بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و دادوەریی لەلایەن ئەو هێزانەوە دەستبەسەر کراون و هەروەها سەرجەم مۆبایل و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانیشیان لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستیان بەسەردا گیراوە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو شەش هاووڵاتییە و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان لەبەردەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکانیشیان لەو بارەوە هیچ ئاکامێکی نەبووە.

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net