کوژرانی کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران

Print Friendly, PDF & Email

کوژرانی کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران

کوژرانی کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران

23:32 – 20 January 2024

هەنگاو؛ شەممە ٢٨ی بەفرانباری ٢٧٢٣

کۆڵبەرێکی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی سادق میرزایی کە باوکی دوو منداڵە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی شەممە ٣٠ی بەفرانباری ٢٧٢٣ (٢٠ی جەنیوەری ٢٠٢٤)، کۆڵبەرێکی تەمەن ٤٠ ساڵی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی سادق میرزایی لەکاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، تەرمی ئەم کۆڵبەرە کە خێزاندار و باوکی دوو منداڵە، بۆ نەخۆشخانەی شاری نەوسوود گواستراوەتەوە.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٣دا لانی کەم ٤١ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون.

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net