شەڕی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل پێی ناوەتە سێیەم هەفتەی خۆیەوە. ئەم شەڕە ناتوانێت بۆ ماوەیەکی زۆر بەردەوام بێت. هاوسەنگیی هێزەکانی ئێستاش ئەوە نیشان دەدەن کە ئەگەری شکستی سەربازیی …
پەیام
-
ئاگاداری و بەیاننامە
-
بەپێی دوایین زانیارییەکان، ئەمریکا پاش نزیکەی حەوت ساڵ لە داخستنی باڵیۆزخانەکەی لە ڤێنەزوێلا ڕایگەیاندووە کە ئەو نوێنەرایەتییە سەرلەنوێ کرایەوە.
-
بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە ئەنجامی هێرشێک بۆ سەر یەکێک لە ناوچە پیشەسازییەکانی شاری ئیسفەهان زیاتر لە ١٥ کرێکار گیانیان لەدەست داوە.
-
بەپێی دوایین زانیارییەکان، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەندین هاووڵاتی لە شارە جیاوازەکانی ئێران بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ ناوەندە ئەمنییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل و هەوڵدان بۆ تێکدانی ئەمنیەتی وڵات دەستبەسەرکراون.
-
شەوی یەکشەممە ٢٤ی ڕەشەمە، چەند ناوچەیەک لە شارەکانی هەولێر، سلێمانی، کۆیە، ڕانیە و حاجیاوا کرانە ئامانجی هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانی کۆماری ئیسلامی و گرووپە میلیشیاکان.
-
ڕۆژی شەممە ٢٣ی ڕەشەمە، کۆنسوڵخانەی گشتیی ئیمارات لە شاری هەولێر کرایە ئامانجی هێرشێکی درۆنی و لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا دوو هێزی پاسەوان بریندار بوون.
-
ڕۆژی ڕابردوو، پاش هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر مۆڵگەکانی سپای پاسداران لە ناوچەی سەرشیوی سەقز، دانیشتووانی گوندی گۆگجە بە یەکگرتوویی توانییان هێزەکانی ڕێژیم لە گوندەکەیان وەدەرنێن.
-
ڕۆژی شەممە ٢٣ی ڕەشەمە، کەمپی جێژنیکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە نزیک شاری کۆیە جارێکی دیکە لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە بە مووشەک کرایە ئامانج.
-
ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی ڕەشەمە، هێرشە ئاسمانییەکانی هێزەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر هەندێک ناوچەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوام بوون و چەند شوێنێکی سەربازی و ئەمنی سەر بە سپای پاسداران کرانە ئامانج.
-
لەگەڵ پەرەسەندنی شەڕ لە نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لە لایەک و کۆماری ئیسلامی لە لایەکی ترەوە، نیگەرانییەکان سەبارەت بە چارەنووسی زیندانیان لە ئێران بە شێوەیەکی بێوێنە پەرەی سەندووە. لە هەر …