بەپێی دوایین هەواڵەکان، چەندین وڵاتی ئۆروپایی داوایان لەو یەکێتییە کردووە کە سەربازانی ڕووسی بەشداربووی شەڕی ئۆکراین، قەدەغەی گەشتکردن بۆ وڵاتانی ئۆروپایان بەسەردا بسەپێندرێت.
پەیام
-
-
ڕۆژی ڕابردوو، پۆلیسی ئیماراتە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە کە نزیکەی ١٠٠ کەس بە تۆمەتی وێنەگرتن لە هێرشە مووشەکی و درۆنییەکان و بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆکی ناڕاست لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستبەسەر کراون.
-
لە ڕۆژانی ڕابروودا، سەرۆک کۆماری وڵاتانی میکزیک، کۆلۆمبیا و برزیل لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا داوایان کردووە شەڕ لە ئێران بوەستێت و وتووێژی دیپلۆماسی بۆ کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان دەستپێ بکات.
-
ڕۆژی ڕابردوو، وەزارەتی میراتی فەرهەنگی و گەشتیاریی ئێران ڕایگەیاندووە کە لە دەسپێکی هێرشە سەربازییەکانەوە تاکو ئێستا لانیکەم ٥٦ بینای مێژوویی و شوێنی فەرهەنگی لە پارێزگا جیاوازەکانی وڵات زیانیان بەرکەوتووە.
-
هەواڵهەواڵی ئێران
بانگەوازی زیاتر لە ٣٥٠ چالاک و توێژەر بۆ دروستبوونی ئیرادەیەکی جیهانی دژ بە شەڕ لە ئێران
لە ڕۆژانی ڕابردوودا، زیاتر لە ٣٥٠ چالاکی زانستی، فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەکی هاوبەش، خوازیاری وەستاندنی دەستبەجێی شەڕ و دروستبوونی بەرەیەکی جیهانی بۆ پاراستنی دیموکراسی و مافەکانی هاووڵاتیان بوون.
-
بەپێی ڕاپۆرتەکان، یەکێکی دیکە لە کرێکارانی کارگەی ئارد و نشاسته لە شاری نەغەدە، دوای چەند ڕۆژ دەرمان لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە و بەم شێوەیە ژمارەی ئەو کرێکارانەی لە هێرشە ئاسمانییەکان …
-
ڕۆژی شەممە ٢٣ی ڕەشەمە، لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر بینایەکی مەدەنی لە شارستانی ئەیوانی پارێزگای ئیلام، لانیکەم ٦ ئەندامی یەک بنەماڵە گیانیان لەدەستدا.
-
بەپێی ڕاپۆرتەکان، هێزە ئەمنی و ئینتزامییەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە پەیوەندی بە ڕووداوەکانی شەڕەکەوە، لانیکەم ٩٠ هاووڵاتیان لە پارێزگا جیاوازەکانی ئێران دەستبەسەر کردووە.
-
ڕۆژی شەممە ٢٣ی ڕەشەمە، چەندین شاری ئێران بوونەتە ئامانجی هێرشە ئاسمانی و مووشەکییەکان و تا نیوەڕۆی ئەمڕۆش لە هەندێک شار دەنگی تەقینەوە بیستراوە.
-
بەپێی دوایین هەواڵەکان، دوڕگەی خارک لە لایەن هێزەکانی ئەرتەشی ئامریکا بە توندترین شێوە کراوەتە ئامانج و زیانێکی زۆر بە هێزەکانی پاراستنی ئەو دوڕگەیە کەوتووە.