کۆمپانیای دەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیی ڕووسیا ناسراو بە “ڕووس ئەتۆم” ڕایگەیاند کە بە هۆی هێرشە نوێیەکانەوە بۆ سەر ئێران، پرۆسەی گەڕانەوەی یەکەمین گرووپی کارمەندان و کرێکارانی خۆی بۆ وێستگەی ئەتۆمیی بووشێهر …
پەیام
-
-
دەزگای قەزایی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی لە زیندانی ناوەندیی سمنان جێبەجێ کرد و لە لایەکی دیکەشەوە سزای مەرگی دوو هاووڵاتی دیکەی لە شاری تاران پەسەند کرد.
-
لە درێژەی گوشارە ئەمنییەکان و ڕەوتی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە شارەکانی کوردستان، چالاکوانێکی فەرهەنگی لە مەهاباد دەستبەسەر کرا و چارەنووسی بەندکراوێکی دیکەش لە ورمێ بە ناڕوونی ماوەتەوە.
-
لە تاوانێکی دیکەی دژ بە سروشت و ژینگەی کوردستان، زیاتر لە ٢٠٠ دار بەڕووی بەتەمەن لە گوندێکی شاری بانە لە لایەن کەسانی هەلپەرست و زەویخۆرەوە بڕدراونەتەوە.
-
لە درێژەی تاوانەکانی هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە کوردستان، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە شاری سەوڵاوا کوژرا و باوکیشی بەسەختی بریندار بوو.
-
شەش مانگ بەسەر ڕۆژەکانی ۱۸ و ۱۹ی بەفرانباری ۱۴۰۴ی هەتاویدا تێدەپەڕێت، ئەو ڕۆژانەی کە ملیۆنان ژن و پیاوی ناڕازی، بە بوێری و ئازایەتییەکی کەموێنە بەڵام بەبێ ئامادەکاریی ڕێکخراوەیی پێویست، ڕژانە …
-
کۆبوونەوەی سەرانی ناتۆ لە ئانکارا بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک سەبارەت بە ڕێگریکردن لە دەستڕاگەیشتنی تاران بە چەکی ئەتۆمی و پشتیوانیی سەربازی لە ئۆکراین کۆتایی هات و کاردانەوەی توندی مۆسکۆی لێکەوتەوە.
-
ڕۆژی ڕابردوو، پۆلیسی دژەتیرۆری بریتانیا ڕایگەیاند کە ژمارەی دۆسیە ئەمنییەکان بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و دەیان پیلانی کۆماری ئیسلامییان دژی ناڕازیان لەو وڵاتە پووچەڵ کردووەتەوە.
-
ئەرتەشی ئیسرائیل لە ڕاگەیاندنێکدا کوژرانی چەند بەرپرس و فەرماندەیەکی باڵای بزووتنەوەی تیرۆریستی حەماسی لە ئاکامی زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی کەرتی غەزە پشتڕاست کردەوە.
-
ڕۆژی ڕابردوو، وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی هاوکاری کەنداو و عەرەبستانی سعوودی لە دوو بەیاننامەی جیاوازدا، هێرشە مووشەکییەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییان بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە بە توندی ئیدانە کرد.