بەپێی دوایین زانیارییەکان، زیاتر لە 350 بەندکراوی ڕاگیراو لە زیندانی وەکیل ئابادی مەشهەد، دژ بە هەڵسوکەوتی توندوتیژانەی بەرپرسانی زیندان لەگەڵ بەندکراوێکی سیاسی، مانیان لە خواردن گرتووە.
پەیام
-
-
هەواڵی کوردستان
ناڕەزایەتی خوێندکارانی زانکۆی سنە دژ بە بێبەری کردنی جەماڵ محەممەدی لە دۆسیەی دەستدرێژی سێکسی
بەپێی دوایین هەواڵەکان، خوێندکارانی زانکۆی سنە دژ بە بێبەری کردنی یەکێک لە مامۆستایانی ئەو زانکۆیە لە دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر خوێندکارانی ژنی ئەو زانکۆیە، بە توندی ناڕەزایەتییان دەربڕی.
-
ڕۆژی ڕابردوو، پارتی ئازادی کوردستان بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک، تیرۆری یەکێک لە ئەندامانی خۆی لە شاری هەولێر بە دەستی هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی، پشتڕاست کردەوە.
-
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، “ئەبولفەزل ئازادی قەهرەمانلوو” هاووڵاتی کوردی خەڵکی شاری “دەرە گز” سەر بە پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی و لە دەستبەسەرکراوانی ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانبار، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە ڕووبەڕووی …
-
بەپێی ڕاپۆرتەکان، “کازیوە پەرویزنیا” ژنی گەنجی خەڵکی شاری مەهاباد، پاش زیاتر لە 20 ڕۆژ دەستبەسەرکرانی، بە دانانی بارمتەی قورس بە شێوەیەکی کاتی لە زیندانی ناوەندی شاری ورمێ ئازاد کراوە.
-
هەواڵی کوردستان
درێژەی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
بەپێی ئەو وێنانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، بنکە و بارەگاکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ناوچەی بالیسان، لە لایەن سپای پاسدارانی ڕژیمەوە بە چەندین مووشەک و درۆنی ئینتحاری کرایە ئامانج.
-
هەواڵی کوردستان
نارەزایەتی بەربڵاوی خەڵکی مەهاباد دژ بە کوژرانی هاووڵاتییەکی لاو بە دەستی بەکرێگیراوانی ڕژیم
بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، هاووڵاتیانی شاری مەهاباد بۆ دووهەمین شەوی بەردەوام دژ بە کوژرانی هاووڵاتییەکی لاوی ئەو شارە، ڕژانە سەر شەقامەکان.
-
بەپێی دوایین هەواڵەکان، غوڵامحسێن موحسنی ئەژەی کە یەکێکە لە ئەنجامدەرانی سەرەکی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران، بۆ ماوەی پێنج ساڵی دیکە وەک سەرۆکی دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی دیاری کرایەوە.
-
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشووت، مەسعوود فەرهیختە، چالاکی سەنفی مامۆستایانی بەندکراو لە بەندیخانەی کەرەج، بۆ ژووری تاکەکەسی گواستراوەتەوە و لە مافی پەیوەندی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.
-
ڕۆژی ڕابردوو، ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی بێکاری شاری هووەیزە بۆ دووەمین ڕۆژی بەردەوام، لە بەردەم بینای فەرمانداری ئەو شارە کۆبوونەوە. هاووڵاتیانی ناڕازی بە وتنەوەی درووشم دژ بە بەرپرسانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، …