ئازادکردنی ئەسرین محەمەدی بە دانانی بارمتە

Print Friendly, PDF & Email

ک.م.م.ک:

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی خەزەڵوەری ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، “ئەسرین محەممەدی” خوشکی شەهید شەهریار محەممەدی خەڵکی شاری بوکان بە شێوەیەکی کاتی لە گرتنگەی حکوومەتی ئێران لە شاری بوکان ئازاد کرا.

پێویستە بگوترێ کە ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی خەزەڵوەری ئەمساڵدا لە لایان هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە ڕفێندرا و بۆ یەکێک لە ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەت گواسترا بۆوە.

تا ساتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی هۆکاری دەستگیرکردن و تۆمەتە پاڵخراوەکانی ناوبراو لە بەر دەست دا نییە.

ع – ر

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net