پیام سایت سیاسی خبری

ئازادی بێهزاد محەممەدی بەدانانی بارمتە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، پێنجشەممە ٢٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی بێهزاد محەممەدی ٣٠ ساڵ تەمەن خەڵکی گوندی قڕووچاوێ سەربە شاری پیرانشار بەدانانی بارمتە بەشێوەی کاتی لە زیندانی ڕێژیمی ئێران لە نەغەدە ئازاد کرا.

شیاوی باسە، ناوبراو سێشەممە ٢٦ی بەفرانباری ئەمساڵ بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو.

تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ناوبراو بەدەستەوە نییە.

ق.ش

Original Article

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *