ئازادی سەیاد دەروێشی بەدانانی بارمتە

Print Friendly, PDF & Email

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی ناوەندی هەواڵگری KMMK، یەکشەممە ١٠ی بەفرانباری ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەکی خەڵکی ورمێ بەناونیشانی سەیاد دەروێشی ٢٩ ساڵ تەمەن کوڕی یوونس خەڵکی گوندی بالوو سەربە بەشی ناورندی ورمێ کە پێشتر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە لە ڕێکەوتی ١٦ی خەزەڵوەری ئەمساڵ ڕفێنرابوو و ڕقەبەرانە بێسەروشوێن کرابوون بەدانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەنی بەشێوەی کاتی لە زیندانی ڕێژیم لە ورمێ ئازاد کرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە و زانیاریی سەرچاوەیەکی ئاگادار، پاش تێپەڕینی نێزیک ١٠٠ ڕۆژ لە ڕفاندنی ئەم هاوڵاتییە و پتر لە ٨٠ ڕۆژ نادیاربوون ئەوڕۆ بەدانانی بارمتە بە تۆمەتی داواکاری کوشتنی حکوومەتی برای بچووکی فەرجاد دەروێشی ئازاد کرا.

شیاوی باسە، ئەم هاوڵاتییە لە بنەماڵەی گیانبەختکردووی ڕێگەی ئازادی فەرجاد دەروێشی ــیە کە سێشەممە ٢٩ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردئ، دوابەدوای کوشتنی حکوومەتی ژینا ئەمینیی لە شارۆچکەی وەلیعەسری ورمێ بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکان کوژرا.

شیاوی باسە کە لەگەڵ دامرکاندنەوەی ڕاپەڕینی ناڕەزاییەکان ڕفاندنی ڕقەونان و بە ئەنقەستی چالاکانی سیاسیی، بنەماڵەی گیانبەختکردووانی کورد و حاشا لێکردنی هەر چەشنە هەواڵێکی هێزە دژە ئەمنییەکان هەردەم هاتۆتە ئاراوە کە لە چەندد مانگی ڕابردوو دەیان جار ئەم کردەوە دووپات کراوەتەوە و ڕەنگی تۆڵەستاندنەوەی لەخۆ گرتووە.

ق.ش

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net