ئازادی کاتی ماشەڵڵا کەرەمی بەدانانی بارمتە

Print Friendly, PDF & Email

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، ماشەڵڵا کەرەمی باوکی محەممەدمەهدی کەرەمی تەمەن ٢٢ ساڵ کەلە ڕەوتی ڕاپەڕینی ژن، ژیان، ئازادی، لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە بە افساد فی الارض لەڕێی تووشبوون بە سزاکانی دژ بە ئەمنیتەتی مەحکووم کرا و لەلایەن سیستەمی قەزایی ئێرانەوە ئێعدام کرا، بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە لە زیندانی حکوومەتی ئێران ئازاد کرا.

شیاوی باسە، ماشەڵڵا کەرەمی پاش سێ مانگ چاوەڕوانی و دەستبەسەری لە بەشی کەرەنتینەی زیندانی ناوەندی کەرەج بۆ بەندی ١٥ی ئەو زیندانە ڕاگوازرابوو.
ناوبراو لەلایەن سیستەمی قەزایی حکوومەتی ئێرانەوە بەدانانی بارمتەی ٧ ملیارد تمەنی بەشێوەی کاتی ئازاد کراوە.

ق.ش

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net