پیام سایت سیاسی خبری

ئازار و ئەزێتدان و جەخت بۆ سەر کۆڵبەران لە سنووری هەنگەژاڵ بانە

ک.م.م.ک:

ڕۆژی چوارشەممە ١١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، هێزە سنوورییەکانی حکوومەتی ئێران، کۆمەڵێک لە کۆڵبەرانیان لە سنووری هەنگەژاڵی بانە کردە ئامانجی سووکایەتییەکانیان.

بە پێی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی کە لە بەردەستدایە لە هێزەکانی سنووری حکوومەتی ئێران، کۆمەڵێک کۆڵبەریان کە لە بناری یەکێک لە چیاکان بۆسەیان بۆ دانابوون، ناچاریان کردوون قسەی هەڵە بڵێن و لە ناو بەفردا خولاندوویاننەوە.

جێگەی ئاماژەیە کە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئەم هەڵسوکەوتە نامرۆڤانەیەی هێزەکانی سنووریی حکوومەتی ئێرانی شەرمەزار کردووە و هەروەها داوا لە دامودەزگاکانی دیکەی مافی مرۆڤی لە کوردستان و ئێرانیش دەکات کە ئەو هەڵسوکەوتە سوکایەتی و نامرۆڤانەیە بە هەمان شێوە شەرمەزار بکەن.

ک.ح

Original Article

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *