ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، سێشەممە ١٣ی سەرماوەزی ٢٧٢٤ی کوردی، کۆمەڵێک لە خانەنشینکراوانی کرماشان، بەئامادەبوونی گەرمووگوڕی ژنان، سەرلە بەیانی ئەوڕۆ لەبەرانبەر سندووقی خانەنشینکراوانی ئێران، کۆبوونەوە، ئەم گردبوونەوەیە بە درووشمگەلی وەکوو، نە سەرما، نەگەرما، ناتوانێ پێشمان پێبگرێ و بژیوی ژیان و دەرمان خرابترە لە هەرکات. بەڕێوە برد.
خانەنشینکراوانی ئامادەبوو لە کۆبوونەوەیە، خوازیاری گرنگیپێدانی جیددی بەدۆخی گوزەران و دەرمانی خۆیان کرد کە پاشەکەوتبوونی مووچەی خانەنشینان جێی پەسند نییە. یەک لە پەیامە سەرەکییەکانی ئەم کۆبوونەوەیە، کە لەسەر پلاکاردەکانیش دەبینرا، درووشمی ڕۆژێکیش وەدواخستن تاوانە، بوو.
ئەم کۆبوونەوەیە لە دۆخێکدا بەڕێوەچوو کە بەشداربووان سەرەڕای هەبوونی سەرمای زۆر، داخوازییەکانیان دەربڕی. خانەنشینان خوازیاری هەولی خێرا لەلایەن بەرپرسان بۆ باشترکردنی دۆخی ژیان و دابین کردنی دەرمانی خۆیان بوون.
ق.ش