ک.م.م.ک:
ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، چالاکی مەدەنی فاتمە شێخی، تەمەن ٢٢ ساڵ، کچی نوروڵڵا خەڵکی ئاودانان له پارێزگای ئیلام، لەلایەن لقی دووی دادگای کەیفەریی ڕژێمی ئێران لەم شارە، حوکمی دوو ساڵ تەعلیقی بەسەردا سەپێندرا.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەم چالاکە مەدەنییە پێشتر بە هۆی دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە زیادبوونی ڕێژەی ئێعدام کردنی هاووڵاتییان، لە لایەن محەمەد غوڵامی سەرۆکایەتی لقی دووی دادگای کەیفەری ڕژێم لە شاری ئاودانان، بە یەک ساڵ زیندانی مەحکووم کرابوو، که له ئەنجامی داواکاری فاتمه شێخی بۆ پێداچوونەوە بە سەر سزاکەیدا، حوکمەکەی گۆڕدرا بۆ دوو ساڵ تەعلیقی.
شایەنی باسە ئەم هاوڵاتیە پێشتر لەسەر بنەمای هەمان دۆسیە، لە مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ، دەستگیرکرابوو، کە بە دانانی بارمتە، بەشێوەی کاتی ئازادکرا.
خ.ع