ئیلام؛ جێبەجێکردنی سزای بەندکردنی موسەیب فەتاحبەیگی، دەستبەسەرکراوێکی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی

ئیلام؛ جێبەجێکردنی سزای بەندکردنی موسەیب فەتاحبەیگی، دەستبەسەرکراوێکی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی

ئیلام؛ جێبەجێکردنی سزای بەندکردنی موسەیب فەتاحبەیگی، دەستبەسەرکراوێکی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی

11:34 – 4 January 2024

هەنگاو: پێنجشەممە، ١٤ی بەفرانباری ٢٧٢٣

موسەیب فەتاحبەیگی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری ئیلام و دەستبەسەرکراوێکی ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای ٢ ساڵ و ٦ مانگ بەندکردن، دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ئەو شارە کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی چوارشەممە، ١٣ی بەفرانباری ٢٧٢٣ (٣ی جەنیوەری ٢٠٢٤)، موسەیب فەتاحبەیگی، تەمەن ٣٨ ساڵ و خەڵکی شاری ئیلام، دوای ئەوەی کە لەلایەن لقی ٣ی جێبەجێکردنی سزای تاوانەکانی دادگای گشتی و شۆڕشی ئیلام بانگ کراوە، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٢ ساڵ و ٦ ساڵ بەندکردن، دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە کرا.

شایانی باسە کە ئەو هاووڵاتییە هاوینی ئەمساڵ لەلایەن دادگای شۆڕشی پارێزگای ئیلامەوە بە تۆمەتی بەشداریکردن لە ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی ساڵی پار، سزای ٢ ساڵ و ٦ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپا.

ناوبراو لە مانگی سەرماوەزی ٢٧٢٢ و لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی و لە شاری ئیلام، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا و پاش چەند مانگ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی تا کۆتاییی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانە ئازاد کرا.

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net